د. نبیله السعدى
و: شلێر گوڵپى
بۆئه‌وه‌ى منداڵان فێرى دزى نه‌بن، ناسینى پاڵنه‌ر‌و شێوازه‌كانى دزى له‌لاى مندالأ گرنگه، چونكه نیوه‌ى ڕێگاچاره‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كاره دزێوه‌و، نیوه‌كه‌ی تریشى بریتیه له شێوازى ره‌فتار‌و مامه‌ڵه‌ى دایباب، به‌تایبه‌ت دایك، پێویسته له‌سه‌رى ڕه‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بكات له په‌روه‌رده‌كردنى جگه‌رگۆشه‌كه‌ى:
1- تێركردنى منداڵه‌كه‌ى له‌سۆز‌و خۆشه‌ویستى، تا وایلێدێت گوزارشت له‌هه‌موو خواست‌و داواكانى به‌بێ ترس بكات، هه‌روه‌ها به نه‌رمى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات‌و داخوازیه‌كانى جێبه‌جێ بكات به پێى توانا‌و، هه‌ركاتێكیش نه‌یتوانى داواكاریه‌كانى منداڵه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات ئه‌وا ئه‌بێ داواى لێبوردنى لێبكات یان خیارێكیترى بۆ بخاته روو.
2- پێویسته له‌سه‌ر دایك كه‌وا رێز له‌مافه‌كانى منداڵه‌كه‌ى بگرێت له‌و شتانه‌ى كه‌به‌موڵكى خۆى ده‌زانێت له‌هه‌موو قۆناغه‌كانى ته‌مه‌نى كه مناڵه‌كه پیایدا تێده‌په‌ڕێ، هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر دایك ده‌رفه‌تى به‌شداریكردنى پێببه‌خشێت له‌هه‌ڵبژاردن‌و كڕینى یاریه‌كانى‌و رێگه‌ش به‌مندالأ بدرێت كه‌سانی تر به‌شدار بكات له‌به‌كارهێنانى یاریه‌كانى‌و یارییان پێبكات، هه‌روه‌ها پێویسته دایك وا په‌روه‌رده‌ى منداڵه‌كه‌ى بكات پارێزگارى له‌یارییه‌كانى بكات بۆئه‌وه‌ى جارێكی‌تر بیانبه‌خشێت به‌و منداڵانه‌ى كه‌مده‌رامه‌ت‌و ئاتاجن.
3- پێویسته له‌سه‌ر دایك ده‌رفه‌ت بدات به‌منداڵه‌كه‌ى پاره به‌كاربهێنێت، ئه‌ویش به‌وه‌ى بڕێك پاره‌ى گونجاوى بۆ ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌خواستى خۆى خه‌رجى بكات، پێویسته دایك به‌وردى چاودێرى بكات له خه‌رجكردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه هه‌ستى پێ بكات له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا پێویسته هان بدرێت بۆ به‌خشین له‌و پاره‌یه‌ى كه پێى به‌خشراوه بۆ خه‌ڵكانى كه‌مده‌رامه‌ت، به‌وه‌ى دایكه‌كه خۆى ئه‌زمونى به‌خشینى ببێت.
4- پێویسته هه‌رشتێك كه پێشكه‌شى مندالأ ده‌كرێت یان بۆى جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌ره‌زامه‌ندى دایك‌و باوك بێت‌و له‌ژێر چاودێرى ئه‌وان بێت‌و هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه‌ى نه‌رمییان هه‌بێت بۆى. له‌به‌رانبه‌ردا سنور دابنرێت بۆ نازپێدانى مندالأ له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى خێزانه‌وه.
5- پێویسته هه‌میشه مندالأ به‌ته‌اوى هه‌ست بكات ئه‌ندامى ئه‌و خێزانه‌یه‌و به‌پێى پێگه‌یشتن‌و ته‌مه‌نى به‌رپرسیاریه‌تى به‌رده‌كه‌وێت له پارێزگاریكردنى به‌رژه‌وندى‌و شمه‌كه‌كانى ئه‌و ماڵه‌ى كه تیایدا ئه‌ژى، بۆیه گرنگه تا ڕاده‌یه‌كى زۆر ئازادى به مندالأ بدرێت له به‌كارهێنانى شمه‌كه‌كانى ماڵه‌وه كه‌وا نه‌زانێ بۆى نیه ده‌رگا‌و تاكه‌كان بكاته‌وه یان ده‌ستكاریان بكات، نه‌خێر به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه‌و پێویسته دایك فه‌رمانى پێبكات له هه‌موو شوێنه‌كانى ماڵه‌كه‌وه شت ئاماده بكات‌و پارێزگاریش له‌و شتانه بكات كه ئه‌بێ بپارێرێن.
6- پێویسته له‌سه‌ر دایباب به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان مامه‌ڵه له‌گه‌ل منداڵه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سیان هه‌ست به رق لێبونه‌وه نه‌كه‌ن‌و، ئه‌وه‌ش پاڵیان پێوه‌بنێت بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
7- پێوسته دایك هانده‌ر دیارى بكات‌و دیارى ببه‌خشێت به منداڵه‌كانى كاتێك كه كارێكى چاك ئه‌نجام ئه‌ده‌ن كه خێزان لێى سودمه‌ندبێت، وه‌ك رێكخستنى ژوره‌كه‌و هه‌ر كارێكیتر كه‌وا مندالأ پێشكه‌شى بكات به دایكى، به‌مه‌ش مندالأ ئه‌زانى به‌ده‌ستهێنانى دیارى نیشانه‌ى ره‌زامه‌ندى دایبابه.
8- پێویسته چاودێرى شمه‌كه‌كانى مندالأ بكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكاریه‌كیان به‌سه‌ر هات وه‌ك زیادبوون یان كه‌مبونه‌وه، دایباب رێنوماییى منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن هه‌رچى شتێك هى ئه‌و نیه بیگێڕته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى‌و ئه‌وه‌شى كه كه‌مى كردووه له شته تایبه‌ته‌كانى بیگێڕیته‌وه.
9- پێویسته دایباب منداڵه‌كه‌یان فێربكه‌ن پارێزگارى له شته گشتیه‌كان بكات وه‌ك باخچه‌كان‌و، له‌گه‌ل سوربوون له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنى نمونه‌ى چاك له ڕوانگه‌ى باوك‌و دایكه‌وه له پارێزگاریكردنى شته گشتیه‌كان.
10- پێویسته له‌سه‌ر دایكان وریا بن له‌سزادانى جه‌سته‌یى قورس بۆ پاراستنى بونیادى ده‌رونى منداڵه‌كه‌ى، له‌گه‌لأ به‌رده‌وامى له دروستكردنى متمانه له‌نێوان مندالأ‌و دایكی‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى هانا نه‌باته به‌ر هۆكاره‌كانى ڕازیكردنى دایكه‌كه‌ى وه‌ك درۆ، غه‌ش كردن، ساخته كردن، كه ئه‌م هۆكارانه به‌ره‌و ئاقارى خراپى ده‌بات پاشان به‌ره‌و دزى كردن.
Check Also
جەستە و ڕۆح ئاوێتەی یەکدین
سندوس ڕێشاویئەگەر کەشێکی لەبار بۆ مرۆڤ سازبکرێت، ئەوا کەسێکی تەندروست بۆ ژیانکردن دێتە بەرهەم، بەمەرجێک …
Your mode of telling the whole thing in this post is actually nice, all can simply be aware of it, Thanks a lot https://cochezsante.com/service-a-la-clientele-et-massage/
buysteriodsonline.com
“대포를 발사했습니까?” 주후조가 팡지판에게 걸어가며 물었다.
Your mode of explaining all in this paragraph is genuinely fastidious,
every one be able to effortlessly know it, Thanks a lot https://vegtech.ca/en/shop/